بەناوبانگترین مێشكی جیهان

بەناوبانگترین مێشكی جیهان

ئەم مێشكە هی پیاوێكە بە ناوی هێنری مۆلایسن (Henry Molaison) كە لە جیهانی پزیشكیدا بە (Patient HM) دەناسرێت. هێنری بۆ ماوەی ٥٥ ساڵ دوای نەشتەرگەرییەكەی، نەیتوانی تەنانەت یەك یادەوەریی نوێش پاشەكەوت بكات! هێنری بەدەست نەخۆشیی «پەركەم» (Epilepsy) ێكی زۆر سەختەوە دەیناڵاند. لە ساڵی ١٩٥٣دا، پزیشكی پسپۆڕ (William Scoville) بڕیاری دا نەشتەرگەرییەكی بۆ بكات و بەشێكی مێشكی بە ناوی (Hippocampus - هیپۆكامپوس) لابرد. ئەنجامەكە زۆر سەیر بوو؛ هێنری لە پەركەمەكە چاك بووەوە، بەڵام توانای دروستكردنی یادەوەریی نوێی بۆ هەمیشە لەدەستدا (Anterograde Amnesia). هێنری بووە زیندانییەكی ناو كات؛ ئەو ڕووداوەكانی پێش ساڵی ١٩٥٣ی بیر بوو، بەڵام، یادەوەریی كورتخایەن و تەنیا چەند خولەكێكی دەخایاند. ئەگەر نانی بخواردایە، دوای پێنج خولەك بیری نەدەما. ناونیشانەكان: هەموو جارێك كە پزیشكەكەی دەبینی، وەك ئەوە وابوو یەكەم جاری بێت بیبینێت. كاتێك هێنری لە ساڵی ٢٠٠٨ كۆچی دوایی كرد، مێشكەكەی بەخشی. مێشكی كرا بە ٢٤٠١ پارچەی زۆر تەنك و تا ئەمڕۆش وردترین توێژینەوەی لەسەر دەكرێت.

 

Top