یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر ٨ بەرپرسی دیکەی ڕووسیادا سەپاند
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا هەشت بەرپرسی دیکەی ڕووسیای بۆ لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کرد.
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا هەشت بەرپرسی ڕووسیای خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە بە تۆمەتی "پێشێلکاریی جددی مافەکانی مرۆڤ" و "تێکدانی سەروەری یاسا".
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، سزا نوێیەکان لەسەر چوار بەرپرسی دادوەری ڕووسیا و سێ سەرۆکی زیندانەکان و یەکێک لە بەرپرسانی ناوەندی دەستبەسەرکردندا ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە بەشداریکردن لە "پێشێلکاریی جددی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن و تێکدانی دیموکراسی و سەروەری یاسا" تۆمەتبار کراون.
ئەم سزایانە بریتین لە بەستنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
گوڵان: سەردار خەلیل
