کایا کاڵاس داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکی لەگەڵ ئێران دەکات

کایا کاڵاس داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکی لەگەڵ ئێران دەکات

 

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئازار، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە پێش بەڕێوەچوونی خولی سێهەمی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا، خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسی بۆ چارەسەری ناکۆکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بوو.

دوێنێ دووشەممە ٢٣ی شوبات، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، کایا کاڵاس گوتی: پێویستمان بە شەڕێکی دیکە نییە لەم ناوچەیە، ئێمە لە ئێستاوە ڕووبەڕووی شەڕی زۆر بووینەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕاستە ئێران لە لاوازترین ئاستیدایە. بەڵام بەڕاستی دەبێت ئەم دەرفەتە بەکاربهێنین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی".

شایانی باسە تا ئێستا ئێران دوو خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام داوە کە بە نێوەندگیری عومان یەکەم دانوستان لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان و دووەمیان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوە چوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top