هێرشی گەورەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوەیە، ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە 2٢ی شوبات ، بە دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و مووشەکی بالستی و کروز هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە، کە هێرشەکانی شەوانە کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەری پایتەخت و بەندەری ئۆدێسا لە دەریای ڕەش و بەشێک لە ناوەڕاستی ئۆکرانیای گرتووەتەوە.
پارێزگاری کیێڤ ئەوەشی ڕاگەیاند: کە لانیکەم کەسێک لەو ناوچەیە بریندار بووە و پێنج ناوچە زیانیان پێگەیشتووە، لەوانە 12 خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها هێرشەكان تەنها دوو ڕۆژ پێش چوارەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕوویداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
