ئەمریکا وردە وردە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ئەمریکا وردە وردە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق دەکاتەوە

 

 

ئەمریکا بەنیازە وردە وردە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە داخراوە.

کۆشکی سپی لە 10ی شوباتی  2026 ئاگادارییەکی ئاراستەی کۆنگرێس کرد و یاسادانەرانی لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگادارکردەوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی کردنەوەی باڵیۆزخانەکە.

هەنگاوەکانی جێبەجێکردن لە ماوەی ١٥ ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەکات (تا نزیکەی ٢٥ی شوبات)، بەڵام کاتی گەڕانەوەی تەواوی ستافی دیپلۆماسی دیاری نەکراوە و پرۆسەکە بە قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە سوریا ڕۆڵێکی سەرەکییان لەو دۆسیەیەدا هەیە و ئامانجی سەرەکی ئەویش هەڵگرتن یان کەمکردنەوەی توندی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر سوریا و گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دوای زیاتر لە دە ساڵ لە گۆشەگیری.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top