سربیا و سوید هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییانیان ئێران بەجێبهێڵن

سربیا و سوید هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییانیان ئێران بەجێبهێڵن

 

 

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی  نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەریەک لە سربیا و سوید داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد کە ئێران بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی سربیا له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی، هاووڵاتییانی کۆماری سربیا ئاگادار دەکەینەوە کەله ماوەی داهاتوودا سەفەری ئێران نەکەن.  

هەروەها هەموو ئەوانەی له ئێرانن ئاگادار دەکەینەوە به زووترین کات وڵات بەجێ بهێڵن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی سویدیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "بە پەلە داوا لە هاووڵاتییانی سویدی لە ئێران دەکەین وڵات بەجێبهێڵن".

شایانی باسە ڕۆژێک پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش جارێکی دیکە داوای لە هەموو هاووڵاتییانی ئەڵمانیای کرد ئێران بەجێبهێڵن بەهۆی مەترسی ئەگەری هێرشی ئەمریکاوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top