سوپای پاسداران بە فەرمی خرایە لیستی تیرۆریستی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا

سوپای پاسداران بە فەرمی خرایە لیستی تیرۆریستی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا

 

 

ڕۆژی پێنجشەممە 19ی شوبات، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.

بەپێی ئەم بڕیارە، سوپای پاسداران و دامەزراوەکانی سەر بە خۆی لەمەودوا کەوتوونەتە ژێر سزاکانی دژە تیرۆری یەکێتی     ئەوروپا.

هەروەها سەرجەم سەروەت و سامان و سندوقە داراییەکان و سەرچاوە ئابوورییەکانی سوپای پاسداران لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەبەسترێن.

دەرئەنجامێکی دیکەی ئەم بڕیارە قەدەغەکردنی دابینکردنی هەر سەرچاوەیەکی دارایی، ئابووری یان خزمەتگوزارییە بۆ ئەم دامەزراوەیە لەلایەن تاکەکان و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەرانی ئابووری لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەم سزایە بە یەکێک لە گەورەترین گورزە یاسایی و ئابووری بۆ سوپای پاسداران دادەنرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top