سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باڕاک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

Top