ئەرکی حکومەتی هەرێمە ئەم هەنگاوە بنێت
مامۆستا ئامەد ئەوەی بە بیری هەمووان هێنایەوە کە پێویستە وانەیەک لە پەروەردە و فێرکردن زیاد بکرێت بە ناوی خۆشەویشتی نیشتمان ئەوەی لە ئەدا و حەماسەتی ئەو منداڵانە دەبینرێت هەستێکی بەرزی کوردانە و نیشتمانپەروارانە بۆیە پێویستە بایەخێکی بەرچاو بەم بوارە بدرێت وانیەک لە مەنهەجی خوێندن زیاد بکرێت و مامۆستای وەک مامۆستا ئامەد بۆ ئەم وانەیە دابمەزرێت و بە گیانێکی کوردانە و ڕوحێتیکی بەرزی نیشتمانپەروەری وانە بڵێتەوە جیلێ کی خاکی و خۆنەویست و گیان فیدای نیشتمان پەروەردەکەن پارێزەری ئەو دەستکەوتانە بن کە بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون.
نیشتمان ئەو پارچە زەوییەیە کە مرۆڤەکان لەسەری دەژین و بەماڵ و شەرەفی دادەنرێت، هەر بۆیە مرۆڤەکان لە پێناوی دا ماڵ و گیانی خۆی بۆ بەخت دەکات تا لە دەستی دوژمن بیپارێزێ هەتاکو بە ئاسوودەیی تێیدا بژی نیشتمان هەموو کات پێویستی بە قوربانیدان و خەبات و تێکۆشان هەیە بۆیە پێویستیتە خوشویستنی خاک و نیشتمان و ئاڵا لای نەوەکانی تر لەهەمو شتێک لە پێشتر بێت ئەمەش دەکرێ لە پەروەرد ەو فێرکردن بایەخی پێبدرێت
نیشتمان ئەو پارچە خاکەیە کە بۆتە بەشێک لە بنەچەی ژیانمان کە جیابوونەوە و لێی دوورکەوتنەوە کارێکی مەحاڵە چونکە هیچ کات مرۆڤ ناتوانێت نیشتمانەکەی وەلابنێت و لێی دووربکەوێتەوە ٠
نیشتمان وشەیەکی بچووکە بەڵام لە دڵدا پانتاییەکی گەورەیە خۆشەویستی نیشتمان خۆشەویستیەکی ڕاستەقینەیە پێویستە تۆوی ئو خۆشەویستیە لە دەسپێکی چوونە قوتابخانە لە دڵی قوتابیانی کوردا بچێنین لە قوڵای دڵی نەوەکاندا سەرچاوە بگرێت ئەم خۆش ویستنە لە دڵی دا تا هەتا هەتایە جێگیر دەبێت بێ نیشتمان هەست بە نامۆیی و غەریبی دەکات.

مەریوان حەكیم جەباری