ســەرۆک مـــەســعــود بـــــارزانـــی، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

ســەرۆک مـــەســعــود بـــــارزانـــی، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/1/2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە یان بڕێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵوێزی فەڕەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستە ڕوو، هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

ســەرۆک مـــەســعــود بـــــارزانـــی، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە بەغدا کرد.
Top