پشتیوانی بەربڵاوی بەرپرسانی ڕۆژئاوا بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئێران

پشتیوانی بەربڵاوی بەرپرسانی ڕۆژئاوا بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئێران

 

 

دوابەدوای کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سیاسی لە ئوسترالیا و ئەورووپا کردەوەی کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کرد و پشتیوانی ئاشکرای خۆیان بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری ڕاگەیاند و خوازیاری هەنگاوی یەکلاکەرەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی تاران بوون.

وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا و سوید سەرکوتی کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، کە وڵاتەکانیان لەگەڵ خەڵکی ئێران وەستاون.

هاوکات ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە پشت بەستن بە هێزی بایۆنێت توانای پاراستنی دەسەڵاتی هەیە و ئەم ڕاستییە نیشان دەدات کە سەردەمی ئەم ڕژیمە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.

لە هەمان کاتدا ڕێبەری پارتی چاکسازی بەریتانیا و یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی وڵات، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و پشتیوانیی پتەوی خۆی بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران ڕاگەیاند.

لە دوایین هەڵوێستی سەرۆکی کۆمیتەی گەورەکردنی ناتۆی نەمسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و حکومەتی ئێرانی بە "ڕژێمێکی تیرۆریستی" وەسف کرد و نووسی: داوا لە یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ دەکەم شەڕ لە دژی ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران ڕابگەیەنن و ئازادی گەلی ئێران وەک ئامانجێکی ستراتیجیی ئەورووپا لە ئێستاوە ڕابگەیەنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top