هەڵمەتی دامەزراندنی کارمەند بۆ خزمەتی نیشتمانی لە فەرەنسا
حکومەتی فەرەنسا و ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە ڕۆژی دووشەممە 12ی کانوونی دووەم ، لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی دامەزراندنی کارمەند، بە فەرمی بەرنامەیەکی نوێی خزمەتی سەربازی خۆبەخشانەیان بۆ ماوەی ١٠ مانگ بە ناوی "خزمەتگوزاری نیشتمانی" دەستپێکرد.
بەرنامەکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سوپا و لە بەرامبەر زیادبوونی مەترسییەکانی ململانێ سەربازییەکان و گرژییە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی داڕێژراوە.
کاربەدەستانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند کە مەبەست لە خزمەتی نەتەوەیی بۆ بەهێزکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان و زیادکردنی ئامادەیی بەرگریی وڵات لە بارودۆخە ناهەموارەکاندا.
بەپێی پلانەکە، خۆبەخشەکان لە ماوەی ١٠ مانگدا مەشقی سەربازی و تەکنیکی و پاڵپشتی دەکەن و لە لقە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکان یان ناوچەکانی پەیوەست بە ئاسایش و بەرگری نیشتمانی دادەمەزرێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل
