هەناردەکردنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە تورکیا کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

هەناردەکردنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە تورکیا کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

 

 

هەناردەکردنی پارچەی یەدەگ و ئیکسسواراتە جۆراوجۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە تورکیاوە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە ١٥.٧٧ ملیار دۆلار.

هەناردەکردنی پارچەی یەدەگ و ئیکسسواراتە جۆراوجۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە تورکیاوە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە ١٥.٧٧ ملیار دۆلار.

بەپێی داتاکانی یەکێتی هەناردەکارانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئولوداغ، ساڵی ڕابردوو ٢٠٩ وڵات و ناوچەی ئازاد و ناوچە سەربەخۆکان کڕیاری پارچەی یەدەگ و ئیکسسواراتەکانی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا بوون.

بەهای هەناردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٤ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ٦% زیادیکردووە.

هەناردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێل لەسەدا ٣٨ی کۆی هەناردەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا ٤١ ملیار و ٥٢١ ملیۆن دۆلاری پێکهێناوە.

 لە نێو وڵاتانی مەبەست، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدایە لە هاوردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێل لە تورکیاوە.

لە کاتێکدا لە ساڵی پێشوودا بە بەهای 3.177 ملیار دۆلار پارچەی ئۆتۆمبێل هەناردەی ئەڵمانیا کراوە، ئەم ڕێژەیە بە ڕێژەی 7.9% زیادیکردووە و لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 3.428 ملیار دۆلار، فەرەنسا بە گەشەی 10.2% و 1.082 ملیار دۆلار، هەروەها ئەمریکا بە گەشەی 3.2% و 1.070 ملیار دۆلار لە پلەی دووەم و سێیەمی لیستەکەدا هاتووە.

ڕۆمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، پۆڵەندا، بەلجیکا و ڕووسیا گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنی پارچەی یەدەگ و ئیکسسواراتە جۆراوجۆرەکانی ئۆتۆمبێل بوون لە تورکیاوە لە ساڵی ٢٠٢٥دا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top