پۆلیسی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژی داعش دەستپێکرد
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرتاسەری لە دژی گروپی داعشی ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا 125 کەس بە گومانی ئەندامێتی و پەیوەندی بەو گروپە دەستگیرکران.
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە لە یەک کاتدا لە پارێزگا گرنگەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر و هەروەها لە ٢٢ پارێزگای دیکە ئەنجامدراوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو کەسانە بە گومانی چالاکی ڕێکخراو و دامەزراندن و پەیوەندی ڕێکخراوەیی لەگەڵ داعش بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
