پڕۆژە یاسای نوێی دژە کۆچبەری لە کەنەدا پەسەندکرا
پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای C-12 لەلایەن حکومەتی لیبراڵی کەنەدا، نیگەرانییەکی بەرفراوانی لەبارەی پاشەکشەی مافی پەنابەران و هەنگاوەکانی وڵات بەرەو سیاسەتی سنووریی توندتر دروستکردووە.
بەرهەڵستکاران دەڵێن: پرۆژە یاساکە تەحەدای بنەما مرۆییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی کەنەدا دەکات بە سنووردارکردنی رێگاکانی پەنابەرێتی و لاوازکردنی گەرەنتی یاسایی و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
ئەو گرووپانە دەڵێن، پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە بەبێ ڕاوێژی پێویست لەگەڵ دامەزراوە سەربەخۆکان، شەفافییەت و لێپرسینەوەی حکومەت دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ڕەخنەگران دەڵێن: دەرئەنجامە کردارییەکانی یاساکە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی دیپۆرتکردنەوە و نادڵنیایی بۆ پەناخوازان و لاوازبوونی پێگەی کەنەدا وەک شوێنێکی ئارام بۆ پەنابەران.
گوڵان: سەردار خەلیل
