گەشتوگوزار.. پردی پەیوەندیی نێوان کولتوورە جیاوازەکان

گەشتوگوزار.. پردی پەیوەندیی نێوان کولتوورە جیاوازەکان

 

ئەمڕۆ ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سی و شەشەمین ئەڵقەی "بازنەی گفتوگۆ" بە ناونیشانی "گەشتوگوزار.. پردی پەیوەندیی نێوان کولتوورە جیاوازەکان"، لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
لەم گفتوگۆیەدا کە بەڕێزان: "د. محەمەد شوکری، هادی عەبدولقادر، د. هەتاو کەریم خدر، د. ئارام عیزەدین، سەرکار سەبغەتوڵا، نەریمان گەردی، عەبدولڕەزاق نهێلی، نادر ڕۆستی، چیا ئەمین (بە سکایپ)، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ: شڤان حەمدی، پ. د. نەزاکەت حسێن، د. جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد" ئامادە بوون، لە دەستپێکدا ئەو ڕاپۆرتە مەیدانییە نمایش کرا کە بازنەی گفتوگۆ لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان لەگەڵ خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکان و کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند ئامادەی کردبوو، پاشان زۆر بە چڕ و وردی گفتوگۆ لەسەر تەواوی سێکتەرە جیاوازەکانی کەرتی گەشتیاری کرا.
لەم گفتوگۆیەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە سێکتەری گەشتیاری یەکێک بووە لەو سێکتەرانەی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر گەورەی پێ دراوە و چەندین پڕۆژەی گەشتیاری بۆ وەبەرهێنان

Top