ئەنجومەنی ئاسایش پلانی پێشنیارکراوی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە پەسەند دەکات
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بە پلانی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ غەززە دا.
پلانەکە بریتییە لە جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی و دروستکردنی ڕێگایەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لە داهاتوودا و ١٣ وڵاتیش دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا.
تەنها ڕووسیا و چین خۆیان لەو پلانە بەدوور گرت و هیچ وڵاتێک ڤیتۆی ئەو پلانەیان بەکارنەهێنا.
بەڵام حەماس کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیە لە هەر ڕۆڵێکی حوکمڕانی لە غەززە بێبەشە، ڕایگەیاند: کە ئەو بڕیارنامەیە لەگەڵ داواکاری و مافە سیاسی و مرۆییەکانی فەلەستینییەکان ناگونجێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
