هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی بارمتە کوژراوەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی
ڕۆژی یەکشەممە 26ی ئەم مانگە، دەیان هەزار کەس لە شارەکانی تەلئەبیب، حەیفا، قودس و ناوچەکانی دیکەی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان کرد و داوای گەڕاندنەوەی ئەو ١٣ بارمتە کوژراوەیان کرد کە تا ئێستاش لە کەرتی غەززە دەستبەسەرن، گەورەترین گردبوونەوەش لە ناوەندی شاری تەلئەبیبی کەنار دەریا بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەی خێزانە بارمتەکان و ڕێکخەرانی بەشداربوو بە دەیان هەزار کەس دادەنێن. لە وتارێکی دایکی یەکێک لە سەربازە ئازادکراوەکان بەناوی ماتان ئەنگێرست باسی لە برینەکانی کوڕەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پشوو نادەن تا هەمووان دەگەڕێنەوە.
هەروەها خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە حکومەتی ڕاستڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، خۆپیشاندەران لە گردبوونەوە سەرتاسەرییەکاندا داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومەت لە کۆمەڵکوژییەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەکەن، حکومەتی ئیسرائیل دژایەتی پێکهێنانی لیژنەیەکی لەو شێوەیە دەکات.
ڕەخنەگران ناتانیاهۆ و هاوپەیمانییەکەی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەرپرسیارێتی شکستە سیاسی و سەربازییەکانی سەردەمی هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماسیان قبوڵ نەکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
