مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پاڵپشتیی لیستی بەدەستهێنانی مافەكانی میللەتی كورد لە بەغدا و پارێزگاری لە خاك و نیشتمان دەكەن
October 23, 2025
دیمانەی تایبەت
مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، داوا دەكەن هاووڵاتیانی كوردستان دەنگ بە لیستی «بارزانی» بدەن، ئەو لیستەی ئاوەدانی و سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان دەپارێزێت و، لە بەغدا شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافی میللەتی كورد دەكات و پارێزگاری لە خاك و نیشتمان دەكات. لەم ڕاپۆرتەدا مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە گرنگییەوە باسی ئەم هەڵبژاردنەی عێراق دەكەن، كە تێیدا نوێنەرانی كورد بۆ بەرگریكردن لە مافی میللەتی كوردی موسڵمان دەبێت لە لیستێك بن كە بارزانی ڕابەرایەتی دەكات.
