هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی "یادەوەرییەكانی بەرد" كردەوە

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 21/10/2025 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار(حەمە هاشم)لە ژێر ناونیشانی "یادەوەرییەكانی بەرد" پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە,كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كراوە دەبێت.

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی

پێشانگەكە بەئامادەبوونی بەڕێز (ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان,(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر،(ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان كرایەوە.

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی

هونەرمەند حەمە هاشم لە پێشانگاکەیدا کۆمەڵێك تابلۆی شێوەكاری نمایش كرد كە بە گشتی كارەكانی نێو ئەم پێشانگەیە كۆمەڵێك چیرۆكی خەمناك دەگێڕنەوە,بەشێكیان گوزارشت لە ڕۆڵی ژن دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەكی گشتی,بەو پێیەی كە ژن لە كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوودا دەبنە قوربانیی بیرێكی توندڕەو و دواكەوتوو هەروەك هونەرمەند خۆی گوتی:هەندێ ژن یان كچان كاتێك كە دەكوژرێن تەنانەت لە گۆڕستان ناویان نانووسرێت و وەكو گۆڕستانێكی بێ ناو ئاماژەیان پێ دەكرێت,بەم هۆیەوە زیاتر تەركیزم لەسەر ئەو نەهامەتی و چیرۆكە خەمناكانەیە,وە لە زۆربەی كارەكان ئەو بەردانەی تێدایە كە وەك كێڵی قەبر دەردەكەون و بێ ناونیشانە),هەروەها هونەرمەند حەمە هاشم دەربارەی بەرد لە نێو تابلۆ و كارە هونەرییەكانی ئەم ێشانگەیەی دەڵێت بەرد وەكو قوررساییەكە بۆ ژیانی مرۆڤ,كاتێك مرۆڤی هەژار بە ئاسانی دەستی ناگات بە نان و بژێوی ژیانی ئەوا ڕووبەڕووی ئاستەنگ و سەختیەكانی ڕۆژگار دەبێتەوە,هەروەها بەشێكی دیكەی تابلۆكانی نێو ئەم پێشانگەیە باس لە نەهامەتی گەلی كورد و چیرۆكی ئەنفال و كۆمەڵكوژی كورد دەكات.

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری بە ناونیشانی

پێشانگەی (یادەوەرییەکانی بەرد) كە 10 ڕۆژ دەخایەنێت,لە گەلەری میدیا لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت, رۆژانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 1ی نیوەڕۆ,وە لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 6 ی ئێوارە بە ڕووی هونەردۆستاندا كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top