16ی ئۆکتۆبەر گەڕانەوەی دۆزی کورد بۆدواوە
ئەمڕۆ هەشت ساڵ بە سەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا تێدەپەڕێت، گروپە دەسەڵاتدارەکانی شیعەی نزیک لە ئێران و هەندێک لە کالفامەکانی نێو یەکێتی نیوە زیاتر خاکی هەرێمی کوردستانیان لە دەست دا،عێراقی گەڕاندەوە ئەو ناوچە جێناکۆکانەی کە خوێنی هەزاران پێشمەرگەی لەسەر ڕژا،کەواتە 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکە هەرگیزاو هەرگیز لە بیر ناکرێت و مێژووی کورد بۆ هەتا هەتایە دەخاتە ژێر پرسیارەوەو، بەرکەوتەکانی لە سەر دۆزی کورد حیساب دەکرێت و وەک خیانەتێکی مێژوویی چاوی لێ دەکرێت،چونکە بەر لە شانزەی ئۆکتۆبەر دەسەڵاتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەوناوچانەی دەگرتەوە،کورد خۆی خاوەنی بڕیارو چارەنوسی خۆی بوو، ئەو خیانەتەی بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و هاووڵاتیانی سڤیل
ئاوارەبوونی دەیان خەڵکی هەژار بۆ شارەکانی هەولێر و دەورو بەری لە راستیدا خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر برینێکە
هەرچەند لەسەر بڵێین و بنوسین سارێژ بوونی زەحمەتە لەکەیەکی ڕەشە بە نێو چاوانی کالفامەکانی یەکێتەوە، ئەو خیانەتە گەورەیە لەهزری هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەر ودڵسۆز بەڕۆژێکی شوم و خەماوی لەدڵدا ماوەتەوە، لەمێژوی کورددا بەڕۆژە رەشە گەورەکە نوسراوە کە گروپێکی ناو یەکێتی وەکو خۆیان بەیەکیان دەوت (کاڵفام) لەبەرامبەردا بە بڕە پارەیەک نیوەی خاکی کوردستان تەسلیم بەدوژمانی گەلەکەمانیان کردو فرۆشتیان ئێستاش کەسێک کە بەردەوام تێنووە بە خوێنی گەلی کورد ڕق وکینە عەرەبی شۆڤینی بە رامبەر بە کەرکوکیەکان و کورد بەکار دێنێ دوای شانزەی ئۆکتوبەر کە کەرکوکیان ڕاستی دوژمنان کردوو هەڵبەتە پارێزگاری کەرکوکیش درا بەو شۆڤینیە وەک داعشێک ڕەفتار دەکات بەرامبەر بە شاری کەرکوکی دڵ ئەویش ڕاکان جبوری یە کە هەرچی خراپەکاری هەیە بە بەوشارە دەیکات وەک جارانی ڕژێمی پێشوو دەستی کردووە بە تەعریب وداگیرکردنی زەوی وزاری جوتیارانی کورد نشینەکان و سەرانە وەرگرتن لە خەلکی هەژارو کەمدەرامەت
ئێستاش کورد پێویستە خەباتێکی تر بکات بۆ گەرانەوەی ئەو خاک و زەویانەی کە فرۆشراون بیگەرێنینەوە بۆ سەر هەریمی کوردستان هەر لە دوای 16 ئۆکتوبەردا بەدەیان دۆنم زەوی کە مولکی کوردبووە عەرەبی هاوردە بە زۆرە ملێ زەویەکانیان داگیرکردووە لەسەر زێدی باب و باپیریان وەدەرنراون زۆر گرنگە ئەو یادە شوومە یاد بکرێتەوە تا هەموو کوردێک لەو ڕۆژە ناخۆشەدا ماتەم بگێرین ڕۆژانەش خائین و خۆفرۆشان بە نەفرەت بکەین هەروەها ئەو یادە شوومە نەوە بۆ نەوەمان بگێڕینەوە تا بزانن خیانەت و خاک خۆفرۆشەکان کاروانی سەربەخۆی ڕاگرت نەیان هێشت کورد ببێتە دەوڵەتی سەربە خۆ ، نەفرەت لە خائێین و خۆفرۆشان وایان کرد کورد یەک سەدە بگەڕێتە دواوە ئەوەی هەمان بو لەدەستمان دوبارە ئەبێت خەباتی بۆ بکەینەوە بۆ ئەوەی ئەو خیانەتە مێژوویە کەسەرانی یەکێتی بکەری ئەو کارەبوون بۆ لەدەستدانی نیوەی خاکی پیرۆزی کوردستان دەبێت هەموومان دەست دەبەکاربین بۆ گەراندنەوەی خاکی کوردستان نەفرەت لە خاک فرۆشان و خائینانی کوردستان بژی کورد بژی کوردستان

نەجمەدین محەمەد قەراجی