حەماس بە لەسێدارەدانی ئاشکرا دەگەڕێتەوە سەر شەقامەکانی غەززە

حەماس بە لەسێدارەدانی ئاشکرا دەگەڕێتەوە سەر شەقامەکانی غەززە

 

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان ڤیدیۆی لەسێدارەدانی ژمارەیەک فەلەستینی دانیشتووی غەززە لەلایەن ئەندامانی حەماسەوە بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا چەکدارانی سەر بە حەماس نزیکەوە تەقە لە سەریان دەکەن.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە غەززە رایانگەیاند: کە هێزەکانی حەماس، دوای ئەوەی لە شەڕی ئەم دواییەدا لەگەڵ ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز بوون، لە 10ی تشرینی یەکەمەوە لەسەر شەقامەکانی غەززە دەرکەوتوون و ئەندامانی خێزانێکی ناوچەکەیان کردۆتە ئامانج لە کاتێکدا ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، نیشانی دەدەن کە چەند کەسێکی دەمامکدار کە وادیارە پەیوەندییان بە حەماسەوە هەیە، حەوت کەس لە شەقامەکەدا ڕیز دەکەن و تەقەیان لێدەکەن و دەیانکوژن.

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون بە "تاوانبار" ناوبرد و تۆمەتباری کردن بە "هاوکاری" لەگەڵ ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی بەڵگەی هەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top