حوسییەکانی یەمەن ٩ کارمەندی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

حوسییەکانی یەمەن ٩ کارمەندی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

 

 

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە نۆ کارمەندی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی حوسییەکانی یەمەنەوە دەستبەسەر کراون، بەمەش کۆی گشتی ئەو کارمەندانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەستبەسەرکراون، گەیشتووەتە ٥٣ کارمەند.

ستیفان دوجاریک رۆژی سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی کارمەندان دەکات، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی لە شوێن و سەروەت و سامانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان. شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە حوسییەکانی یەمەن هەروەها لە مانگی ئابدا هێرشیان کردە سەر بیناکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعە و لانیکەم ١٨ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانیانی دەستبەسەر کرد دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا سەرۆکوەزیرانی حوسییەکان و چەند وەزیرێکی دیکە کوژران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top