ئیسرائیل و حەماس دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لە شەرم شێخ دەستپێكرد

ئیسرائیل و حەماس دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لە شەرم شێخ دەستپێكرد

 

 

شاندەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی دووشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە نێوەندگیری میسر و قەتەر چوونە نێو دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە شاری شەرم شێخ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئامانجی دانوستانەکان دۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ ئاڵوگۆڕی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییە فەلەستینییەکان، هەروەها لێکۆڵینەوە لە مەرجەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

ناوبژیوانان میسر و قەتەر هەوڵدەدەن ڕێگە خۆش بکەن بۆ پرۆسەیەکی وردە وردەی ئازادکردنی بارمتەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لە دانوستانەکان، هێشتا کەلێنی قووڵ لە هەڵوێستەکانی هەردوولادا هەیە، بەڵام دەستپێکردنی ئەم دانوستانانە وەک نیشانەی پەرەسەندنی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پەرتبوون لە غەززە سەیر دەکرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top