هۆکاری دواکەوتنی ناوچەکانی (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین)
پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (هه‌ولێرو دهۆك), بووه به‌مانشێتی هه‌واڵ و سه‌رنجی میدیاكان, هه‌ندێك له نوسه‌رو چاودێر‌و ڕۆشنبیران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین) بێبه‌ش و فه‌رامۆش كراون.
گرنگه بپرسن و بگه‌رێنه‌وه بۆئه‌وه, تێچووی پرۆژه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك, چۆن ده‌ستده‌خرێت؟
روونه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان ته‌نها داهاتی ناوخۆیی له‌به‌رده‌سته‌و هیچ سه‌رچاوه‌كی تری دارایی نیه, ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت له داهاتی ناوخۆییه.
پێویسته ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌رووی به‌رپرسانی یه‌كێتی بكرێته‌وه بۆ (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین) پرۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری تێدا ئه‌نجام نادرێت وه‌ك ( هه‌ولێر – دهۆك – زاخۆ – سۆران)؟
شاراوه‌نیه‌و ئاشكرایه یەکێتی دەستی بەسەر داهاتی زۆنی سەوزدا گرتووه‌و ئەو داهاتانەی لە ناوخۆ بەدەست دێت، له‌جێی ئەوە بگەڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەکی ناڕوون و گوماناوی بزر ده‌كرێت؟!
لە هەمان کاتدا، هەولێر و دهۆک بەهۆی هەبوونی داهات و بەش لە بودجەی پارێزگا, بەشێوەیەکی بەردەوام لە پرۆژە ستراتیژی و گەورە بەشدارییان هەیە, ئەمە هۆکاری سەرەکیە کە ئەو دوو پارێزگایە بەرزتربن له‌ناوچکانی تر.
لەبەرامبەر ئه‌وه، (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین) لە پرۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزاری گشتی بە تەواوی بێبه‌ش بوون و ئەم ناوچانە بەرفەرامۆشییەکی گه‌وره کەوتوون:
ڕێگاوبانی له خراپترین دۆخدایه!
پڕۆژەی ستراتیژی هیچ نییە!
خزمەتگوزاری سەرەکی وەستێندراوە!
پلان و پەرەپێدانی ڕوون نییە!
بەره‌وپێچوون بە تێگه‌شتنێكی فکری نابینرێت!
ئەوە هەڵەی حکومەتی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵکو هۆکاری سەرەکی یەکێتیه دەستی بەسەر داهاتی ناوچەکە گرتووە, دانشتوانی ئه‌و ناوچانه ئه‌گه‌ر چاویان له‌پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كه‌یه, مافی خۆتانه بپرسن داهاتی سنوره‌كه‌تان بۆ كوێ ده‌ڕوات و له‌كوێیه؟!
بەهۆی ئەم ڕەوشە، حکومەتی هەرێم ناتوانێت پرۆژە ستراتیژی و گەورە جێبەجێ بکات لەناوچەکه, هه‌رچه‌ن له‌داهاتی هه‌ولێرو دهۆك به‌پێی توانا درێغی نه‌كردووه, به‌ڵام دانیشتوانی زۆنی سه‌وز باجی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی سنوره‌كه‌یان ده‌ده‌ن له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه, ئه‌وه‌یه هۆكاری بێبه‌ش بوونیان له خزمەتگوزاری و په‌ره‌پێدان و پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگ.
پێویستە داهاته ناوخۆییەکانی (سلێمانی – هەڵەبجە – گەرمیان – ڕاپەڕین) بگەڕێندرێنەوە بۆ خه‌زێنەی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یەکێتی تاوانبارە بە فەرامۆشکردن و دواکەوتنی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان, ڕاپەڕین).
ئەگەر داهات نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم و چارەسەر نەکرێت, ناوچه‌كه زیاتر به‌ره‌و وێرانه هه‌نگاو ده‌نێت و بێبه‌ش ده‌بێت لە گەشە و به‌ره‌وپێش چوون.

ئـــهحــمــهد گـــلــی