هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی نێودەوڵەتی هێزی دەریایی سەموود
کاروانی نێودەوڵەتی سەموود بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کرایە ئامانج.
کاروانی نێودەوڵەتی سەموود کە هەوڵی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دەدات بۆ کەرتی غەززە، بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کرایە ئامانج.
گرووپی "بۆ پێشەوە بۆغەززە"ی یۆنانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ڕزگارکردنی دەریایی یۆنان، هەشت کەشتیی سەر بە کاروانی نێودەوڵەتی سەموود لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
لە کاتی هێرشەکەدا کەشتییەکان بە بۆمبی جامکردنی دەنگی و کیمیایی و ئەلیکترۆنی کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە سەرەڕای هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل، کاروانی بەرخۆدانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە گەشتەکەی بەرەو غەززە.
گوڵان: سەردار خەلیل
