سوپای ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی بۆ گرتنەوەی شاری غەززە دەستپێدەکات

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی زەمینی بۆ گرتنەوەی شاری غەززە دەستپێدەکات

 

 

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە 16ی ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بۆ گرتنەوەی شاری غەززە دەستپێکرد، کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بوو.

سەرچاوە فەلەستینییەکان، لە کاتژمێرەکانی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەیان کەس کوژراون و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش بەیانی سێشەممە 16ی ئەیلول ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئەرکی هێزەکان تەواو نەبێت، ئیسرائیل کۆڵ نادات. هەروەها   ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ جێگیرکردنی تانکەکان لەسەر شەقامەکانی غەززە، هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر ناوچە جیاوازەکانی شارەکە.

سوپای ئیسرائیل ماوەی چەند هەفتەیەکە گەمارۆ و بۆردومانی دەرەوەی شارەکە دەکات و قەیرانێکی مرۆیی بەرفراوان لە کەرتی غەززە پەرەی سەندووە و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و کەمیی خۆراک و ئاوی توندی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون گەیشتووەتە زیاتر لە 64 هەزار کەس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە کە بەشێک لە ناوچەکە ڕووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top