پڕۆژەی ڕووناکی (دەسکەوتی ستراتیجی و پلانی درێژخایەن)
یەکێک لە دەستکەوت و پڕۆژە ستراتیجیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،بە تایبەت کابینەی نۆیەم بریتییە لە پڕۆژەی ڕووناکی کە بیرۆکەی خوودی بەڕێز سەرۆکی حکومەتە بە هاوتەریبی لەگەڵ چەندین پڕۆژەی تری ستراتیجی و پلانی درێژخایەنی حکومەت وەک پڕۆژەکانی ئاو و ڕێگا وبان و پڕۆژە کشتووکاڵیەکان ، هەروەها پەرەپێدان لە بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان لە گشت سێکتەرەکان، کە ئەمانە دەتوانین بڵێین شۆڕشێک بوون بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابووری و خۆشگووزەرانی هەرێم ، دەکرێت بڵێین ڕێنسانسێک بوو لە بواری پەرەپێدان وبووژانەوەی ژێرخانی هەرێم .
ئەوەی شایەنی باسە کە لە ئێستا پڕۆژەی ڕووناکی (واتا کارەبای ٢٤ کاتژمێری) ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکە گەیشتۆتە 75٪ ڕۆژانەش ئەم ڕێژەیە لە زیادبوون دایە لە گشت پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .
سوود و بەهای ئابووری پڕۆژەی ڕووناکی بەم شێوەیەی کە لە خوارەوە هاتووە پۆلێن دەکەین :-
١/ بەهۆی جێبەجێ کردنی ڕێژەیەکی بەرچاو لەم پڕۆژەیە زیاتر لە ٣٤٠٠ موەلیدەی گاز کووژاوەتەوە کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ژینگەی گەڕەک و ناوچەکان زیاتر پاک و تەندرووست تر بێت بەهۆی کەم کردنەوەی گازی (CO2 ) لە هەوادا.
٢/ ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی زیاتر درێژبوونی تەمەنی بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی هاوبەشان و بە تایبەتی جۆری ماڵان و هەروەها تەمەنی تۆڕە کارەباییەکان و وێستگەکانی دابەش کردنی کارەبا کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر استقرار بوون یاخوود جێگیربوونی (ڤۆڵتیەی کارەبا و هێرتز ) لەسەر ئامێرەکان.
٣/ دواجار دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوە و زیاتر کەم بوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا و کرێی مانگانەی.
٤/جێ بەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە واتا بوونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری فاکتەرێکی ئەرێنییە بۆ زیاد کردنی کاتژمێرەکانی پێ دانی کارەبای بەردەوام بە بڕۆژەکانی ئاو و بیرەکانی ئاو و هەروەها باشتر پڕبوونی تۆڕەکانی ئاو و کەم کردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنان لە ئاو.
٥/ تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی زیاتر کەمبوونەوەی کێشەی دابەزینی ڤۆڵتییە لەسەرتاسەری هەرێم بە تایبەت تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز کە چەندەها ساڵە هەرێم بە دەستیەوە دەناڵێنێت.
٦/ دەبێتە هۆی زیاتر دابەش کردنی کارەبا لەسەر گشت هاوبەشان و پۆلەکانی هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
٧/کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی چاکردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا بەهۆی نەمانی (Overload) و (Short) و زیاتر درووستبوونی (Reliability ) لەسەر تۆڕەکان.
٨/ کەمبوونەوەی خەرجی کارپێکردنی وەزارەتی کارەبا و هەروەها بووجەکان بە گشتی.
٩/زیاتر پەرەپێدان لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتووکاڵ و وەبەرهێنانی زیاتر تیایاندا.
(ئەندازیاری شارەزا)

فهرهاد شێروانی