ئۆکرانیا: ڕووسیا هێرشی سەر سیستەمی وزەی وڵاتەکەمان

ئۆکرانیا: ڕووسیا هێرشی سەر سیستەمی وزەی وڵاتەکەمان

 

وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە ڕووسیا بە هێرشێکی ئاسمانی وێستگەیەکی کارەبای گەرمی لە ناوچەی کیێڤ کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند،  سوپای ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تێلێگرامی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، وێستگەیەکی کارەبای گەرمی لە هەرێمی کیێڤ تووشی تۆپبارانی قورس بووە.

لە بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر سیستەمی وزەی ئۆکرانیا".

هەروەها باس لەوە کرا کە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری و پسپۆڕانی پەیوەندیدار لە شوێنەکەدا کاریان کردووە بۆ چارەسەرکردنی دەرئەنجامەکانی هێرشەکە، وەزارەتی وزەش ڕایگەیاندووە: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە لە کەمترین ماوەدا".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top