فەرەنسا.. سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا

فەرەنسا.. سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا

لە پاریس و لە پاركی ئۆندرێ سیترۆن، سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا و خۆشحاڵی خۆشی بە سەردانیكردنی بۆ پاریس و ناونانی شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوەڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ پاریس و ناونانی شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەربڕی.

سەرۆک بارزانی گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان، فەرەنسا بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆسایەتی بەرانبەر بە گەلی کوردستان هەبوو."

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا، كە "فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی دۆزی گەلی کورد بووە، یەکەم وڵات بووە لە ئەورووپا کە رێگەی داوە ئینستیوتی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە."

لە بارەی پێشمەرگەوە، سەرۆک بارزانی، ڕایگەیاند: "پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزی ئەنجامداوە، بەڵام ئەم ڕێزگرتنەی کە ئێوە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگەتان کردووە، گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە و دۆستایەتیی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی کوردستان دەکات."

Top