بارانێکی بەخوڕ لە عەدەن لە باشووری یەمەن دەبارێت
بارانبارینی بەخوڕ لە عەدەن و پارێزگاکانی باشووری یەمەن بووەتە هۆی وێرانکردنی بەرفراوانی ماڵ و ڕێگاوبان و زەوییە کشتوکاڵییەکان.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لافاوێکی زۆر هاتووچۆی لە زۆربەی ڕێگا سەرەکییەکان پەکخستووە و پەیوەندییەکانی لە هەندێک ناوچە بەتەواوی پچڕاندووە.
هەروەها سەدان خێزان لە کاتی لافاوەکەدا گیریان خواردووە و هێزەکانی فریاگوزاری هەوڵی زۆریان داوە بۆ گواستنەوەی بەشێکی زۆریان بۆ ناوچە پارێزراوەکان.
جگە لە زیانە داراییەکان ئەگەری زیادبوونی زیانەکانی گیانی هەیە ئەگەر بارانبارین بەردەوام بێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
