ئەمریکا سزای بەسەر چوار بەرپرسی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزاکانیان بەسەر دوو دادوەر و دوو داواکاری گشتی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی لە لاهای ڕاگەیاند بەهۆی هەڵوێستی دژە ئیسرائیل.
بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سەروەت و سامانی ئەگەری ئەو کەسانە لە ئەمریکا بەستراوەتەوە و دەستڕاگەیشتنیان بە سیستەمی دارایی ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.
واشنتۆن ڕایگەیاندووە کە ئەم بەرپرسانە بەشداربوون لە پرۆسەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری ئەوکاتی ئیسرائیل، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
دادگای لاهای لە وەڵامی ئەم کارەدا ڕایگەیاندووە، کە بەبێ گوێدانە فشار و هەڕەشەکان بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکەی و داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم دامەزراوەیە نیشان بدەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
