پێکدادانی شەمەندەفەرێك لە کۆریای باشوور بووەهۆی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون ٧ کرێکاری هێڵی ئاسن

پێکدادانی شەمەندەفەرێك لە کۆریای باشوور بووەهۆی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون ٧ کرێکاری هێڵی ئاسن

 

 

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئاب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور، شەمەندەفەرێک خۆی بە كرێكاراندا كێشا بەهۆیەوە دوو کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە لە نزیکەی کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی بە کاتی ناوخۆ، خۆی بە کۆمەڵێک کرێکاری هێڵی ئاسندا کێشاوە کە خەریکی پشکنینی ڕێگاكان بوون.  

دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بە سەختی برینداربوون كە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

هەروەها 89 سەرنشین لە شەمەندەفەرەکەدا بوون، بەڵام هیچ بریندارێک نەبووە.  

دەوترێت ئەو کرێکارانە دوای بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا، سەرقاڵی پشکنینی ڕێگاكان بوون.

پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری وردی ڕووداوەکە دەکات و ئایا ڕێوشوێنی سەلامەتی بەپێی یاسا پەیوەندیدارەکان گیراوەتەبەر یان نا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top