ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە شەش هەزار ڤیزەی خوێندکاران هەڵدەوەشێنێتەوە
لە درێژەی سیاسەتی توندی نوێی واشنتۆن سەبارەت بە کۆچبەران و کۆنترۆڵکردنی چالاکییە دەرەکییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە شەش هەزار ڤیزەی خوێندکاری هەڵوەشاندەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی 4000 ڤیزەی خوێندکار بەهۆی تاوانەکانی وەک "دەستدرێژیکردن، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی و دزیکردن "هەڵوەشاونەتەوە.
هەروەها لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ڤیزە بە تۆمەتی "پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ حەماس" هەڵوەشێندراونەتەوە.
بە گشتی لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٤٠ هەزار ڤیزا لە پۆلە جیاوازەکانی کۆچبەریدا هەڵوەشێندرانەوە، ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن.
گوڵان: سەردار خەلیل
