دەست وەردانەکانی ئێران.  عێراق توشی شەڕو  دابەش بوون دەکات.

دەست وەردانەکانی ئێران.  عێراق توشی شەڕو  دابەش بوون دەکات.

 ئێستا بەهۆی هاو سنوری و بونی نەوت و دەروازە و  خاکی بەپیتی  پارێزگای میسان کێشەکان لەوێوە گەورەتر دەبن ئێران چاوی لەوێیە کە هاوسنوریەتی.  پارێزگای میسان نزیکەی (٣٢٠) کم لە بەغداوە دورە. دەکەوێتە ناوچەکانی خواروی عێراق. گەورەترین شاری مەجەرە.   شەوی شەش لەسەر حەوتی ٢٠٢٥ مانگی اب ماڵی شیعە کێشەی تێ کەوت و درزەکە گەورەتر دەبێت بەرەو قڵیشانەوە. چونکە سەرانی ئێران ڕایان سپاردون دەبێت میلیشیاکان چی بکەن. بەرەی دوهەمی شیعە کە هەندێک دژی گروپە توند ڕەوەکان و دەست وەردانی ئێرانن. هەندێکیش بە پێچەوانە لەگەڵ توند بونەوەی پەتی بەستنەوەی میلیشاکانی بەرەی ئێران.  دەستیان کردوە بە کاردانەوە پێش چەند ڕۆژێک قائانی لە ئێرانە وە هات بەرنامەی گەیاندە گروپ و باوەڕ پێکراوەکانی خۆیان و پێی گوتوون تەنانەت پێویستی کرد  دەبێت شەڕ بکەن. ئەوانیش لە ئێستادا بێباکانە باڵا دەستن لە پارێزگای میسان. ئایە بۆ بەدیاری کراوی ئەو پارێزگایە ئەگەر بێتوو  بیشوبهێنین بە پێگەو ستراتیجیەتی دەوڵەمەندی و بازرگانی و دەروازەی فەرمی ئەوا لەپێشی کەرکوک دێت بەهۆی هەندێک تایبەت مەندیەوە هەرچەند کەرکوک هەمان تایبەت مەندی هەیە لەڕوی مێژویی و دەوڵەمەندی. یەدەگی نەوتی سنوری میسان نزیکەی  شازدە ملیار بەرمیل دەبێت لەوێ قوڕی تایبەت بەخشت هەیە لە ڕێگای کارگەوە بە کورەی ئاگر بەرهەم دێت لەگەڵ بونی گاز. وە ئاو زەوی لەبارە بۆ کشتوکاڵی گەنم و جۆو برنج بەخێوکردنی گامێش.  لە سنوری  میسان چەند دەروازەکان فەرمی و نافەرمی هەیە لێرەدا پێگەی جیوپۆلۆتیکی ناوچەکە تەواو گونجاوە بۆ دەوڵەتی ئێران.  ئەو نەخشەی ئێران پێیداون دەیانەوێت پشکی سەرەکی داهاتی عێراقیان دەسکەوێت. و بیکەنە چەکێکی کاریگەر بۆ هەر ئان و ساتێک دەسەڵاتی عێراقی پێ لاواز بکەن و هەڕەشە بن. ئێران نایەوێت دەست لە عێراق هەڵبگرێت چونکە هەر لەسەرەتاوە کۆنترۆڵی کردوە. داهاتی عێراق نەبایە ئێران زۆر زوو هەرەسی هێنابوو بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوریانەی سەپێندرابوو بەسەریدا. لە ئێستادا هەنگاویان بۆ ناوە و بە ئاسانیش دەست بەرداری نابن. لەلایەکی دیکە ئەمریکا لەسەر یەک هەڕەشە و  فەشار دەکات لە عێراق ئەگەر بێت و خۆیان یەک لایی نەکەنەوە توشی کارەسات دێن. شیعەکانی عێراق دەرک بەم ڕاستیە دەکەن و دەزانن تەڕو وشک پێکەوە دەسوتێ.  ناچارن بە یەک لە داوا کاریەکان  ڕازیبن.  ببنە بەرەی ئێران ئەمەریکایان لێ دەڕەنجێت و سزای قورس و بگرە لێدان میلیشیاکانیش دەگرێتەوە.  پێویستە خۆیان ساغ کەنەوە چ لایەکن. بۆ هەردوو خاڵەکە ڕونە ئایندەیان بەرە و کوێ دەبێت و ئەجامی چیە. یاسای حشدی شەعبی کە دەیانەوێ بیخەنە کارنامەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت چارەنوسی عێراق دیاری دەکات. عێراقی بێ خاوەن و سیاسەت نەبونی ئیرادەو بەرنامە وا خەریکە هەڵدەوەشێتەوە. چونکە ئێران ڕاستەو خۆ سەرپەرشتی دەکات و پلان و بەرنامە ڕێژی و ڕێنمای گروپەکانی دەکات دژ بە سیاسەتی ئەمەریکا بوەستنەوە.  ئەو گروپانەی کە تەنها و تەنها جێبەجێکاری داواکانی ئێرانن. وا ماڵی شیعە درزەکەی دەبێتە قڵیشان بەم شێوە شیعەی عێراق دژی میلیشیاکان بوەستنەوە ئەوە یانی ڕاگەیاندنی شەڕ لەگەڵ ئێران. هەرچەند شیعەی عێراق نەیان توانیوە لەگەڵ پێکهاتە عێراقیەکان بگەنە ئاستی هاوبەشی سیاسەت.  بەرانبەر بەو دەست درێژیەی میلیشیاکان ئەبێت شیعەکانی عێراق دەست بشۆن لە گروپە میلیشیا توند ڕەوەکانی بەرەی ئێران. وە پەڕەیەکی نوێ بکەنەوە لەگەڵ سونە و کورد ڕاستگۆیانەو ڕاشکاوانە. بەم شێوە پەیامی عێراقێکی دور لە ئێران دەگەیەننە ئەمەریکا و سیاسەتی نێو دەوڵەتی و خۆشیان ڕزگار دەکەن لەو بەندو کۆت و زەلیلیەی تێی کەوتون . بەهۆی سیاسەتی ئێران و میلیشیاکان  هەرچی ڕوبدات لە ئاشتی بێت یا شەڕ لەگەڵ ئێران.  هیچ کات ئێران بەدزی و نهێنیش بێت دەست لەم پاروە چەورەی عێراق بەرنادات.  چونکە زۆر توشی داتەپینی ئابوری بوەتەوە. کەواتە دەسەڵاتی ئێستای عێراق گەیشتوەتە بن بەست دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە  ئەمریکا یا ئێران......

 

Top