ڕاگرتنی دەرماڵە و مووچەی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
داواکار (عەلی حەمەساڵح) لە ڕێگەی فەرمانێکی وەلائییەوە هەوڵی داوە ڕێکارێکی کاتی و بەپەلە ببڕێتەوە بە مەبەستی ڕاگرتنی دەرماڵە و مووچەی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. پاساوی داواکار لەسەر ئەوە بەند بوو کە مانەوە و بەردەوامبوونی چالاکییەکانی پەرلەمان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، و تا یەکلابوونەوەی داوای سەرەکی دەستووری کە بە ژمارە (٢١١ / اتحادیة / ٢٠٢٦) تۆمار کراوە، داوای پاراستنی کاتیی سامانی گشتیی کردبوو.
دادگای باڵای فیدراڵی لە سەرەتاوە داواکارییەکەی لە چوارچێوەی «یاسای دادبینیی شارستانی»دا پڵپڵاندووە، چونکە ڕێکارەکانی داوای وەلائی لە دادگای فیدراڵیشدا پەیڕەوی بنەما گشتییەکانی یاسای دادبینی دەکەن. دادگا ڕوونی کردووەتەوە کە فەرمانی وەلائی بەبێ چوونە ناو تەواوی دادبینی و بۆ ڕێگری لە زیانی گەورە دەردەچێت، بەڵام ئەمە دوو مەرجی جەوهەری لەسەر دادگا دەسەپێنێت: یەکەمیان بوونی «بەپەلەیی»یە لە بابەتەکەدا بە جۆرێک ئەگەر ڕێنەگیرێت زیانی قەرەبوونەکراوە دەکەوێتەوە؛ دووەمیان «دەستنەبردنە بۆ بنەمای مافەکە»، واتە دادگا لە فەرمانی وەلاییدا نابێت حوکم لەسەر ناوەڕۆک یان ڕاستیی داوا سەرەکییەکە بدات.
لە دەرئەنجامدا، دادگا بڕیاری دا کە ڕاگرتنی مووچەی پەرلەمانتاران ڕاستەوخۆ دەستبردنە بۆ بنەمای مافە یاسایی و کارگێڕییەکان بەر لەوەی داوای سەرەکی (٢١١/اتحادیة/٢٠٢٦) یەکلا بێتەوە، هەروەها توخمەکانی بەپەلەیی بە جۆرێک نین کە سەپاندنی فەرمانی وەلائی ڕێگەپێدراو بکات. لەبەر ئەوە داواکارییەکەی بە شێوەیەکی بنبڕ (بات) ڕەت کردەوە و بڕیاردان لەسەر کێشەی نادەستووریبوونی بەردەوامبوونی پەرلەمان هێشتەوە بۆ کاتی بینینی داوا سەرەکییەکە.
🟥🟥⬜️☀️⬜️🟩🟩
٢. دەقی بڕیارەکە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانکۆماری عێراقدادگای باڵای فیدراڵیژمارە: ١٣ / اتحادیة / أمر ولائي / ٢٠٢٦
دادگای باڵای فیدراڵی لە بەرواری ٢٩ / ٧ / ٢٠٢٦ بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دادگا، دادوەر بەڕێز (منذر ابراهیم حسین) و ئەندامێتیی جێگری سەرۆک، دادوەر بەڕێز (سمیر عباس محمد) و ئەندامانی دادگا، بەڕێزان دادوەران: (غالب عامر شنین)، (حیدر جابر عبد)، (وحیدر علي نوري)، (خلف احمد رجب)، (أیوب عباس صالح)، (دیار محمد علي)، و (صدقي سلیم خان نعمان) کە ڕێگەپێدراون بە دادوەری بەناوی گەلەوە پێکهات و ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەرکرد:
داواکاری دەرکردنی فەرمانی وەلائی: عەلی حەمەساڵح تەها – ئەندامی پەرلەمانی کوردستان / وەکیلەکەی: پارێزەر کاروان شەهاب ئەحمەد.
داوالێکراوانی دەرکردنی فەرمانی وەلائی:
١. سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان / زێدەباری پۆستەکەی.
٢. سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستان / زێدەباری پۆستەکەی.
بڕیار:
لە دوای وردبینی و هاوڕاوێژی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، دەرکەوت کە داواکاری دەرکردنی فەرمانی وەلائی داوای دەرکردنی فەرمانێکی وەلائیی بەپەلەی کردووە کە بریتییە لە: ((ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچە و دەرماڵەی دارایی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و گرتنەبەری ئەوەی دادگا بە گونجاوی دەزانی لە ڕێکاری خۆپارێزی بۆ پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگری لە دروستبوونی شوێنەوارێک کە چارەسەرکردنی ئەستەم بێت، تا یەکلاکردنەوەی داواکارییەکە کە پێشتر لەلایەن خۆیەوە لەبەردەم ئەم دادگایەدا بە ژمارە (٢١١ / اتحادیة / ٢٠٢٦) تۆمار کراوە، کە داوای حوکمدان بە نادەستووریبوونی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات)).
ئەم دادگایە بۆی دەرکەوت کە فەرمانی وەلائیی بەپەلە، بەپێی ئەوەی ماددەی (١٥١) لە یاسای دادبینیی شارستانی (ژمارە ٨٣ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو) پێویستی دەکات، مەرجدارە بە هاتنەدی سیفەتی «بەپەلەیی (الاستعجال)» و «دەستنەبردن بۆ بنەمای مافەکە (عدم المساس بأصل الحق)». لەبەر ئەوەی ئەم دوو مەرجە لەم داواکارییەدا نەهاتوونەتە دی، ئەمەش داواکارییەکە شایستەی ڕەتکردنەوە دەکات.
لەبەر ئەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی داواکاریی داواکاری فەرمانی وەلائی بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی دەرکردنی. بڕیارەکە بە کۆدەنگی و بە شێوەیەکی بنبڕ دەستنیشان کرا، بەپشتبەستن بە دەقی ماددەی (٩٤)ی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ و ماددەی (٥ / دووەم) لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی (ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو).
لە بەرواری ٢٩ / ٧ / ٢٠٢٦ نووسرا.
🟥🟥⬜️☀️⬜️🟩🟩
٣. دەقی ماددە و بڕگە یاساییەکانی ناو بڕیارەکە
ماددە یاساییانەی لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا ئاماژەیان پێ کراوە:
١. ماددەی (١٥١) لە یاسای دادبینیی شارستانی عێراقی (ژمارە ٨٣ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو)
ماددەی ١٥١:
«لەوانەیە کە یاسا ڕێگەی پێ داوە داوای دەرکردنی فەرمان بکات لە دادوەر بۆ ئەنجامدانی ڕێکارێک بەر لە جێگیربوونی مافەکە یان بۆ ڕێگری لە زیان، داواکار داواکارییەکە لەسەر دوو وێنە پێشکەش دەکات کە هۆکارەکانی تێدا ڕوون کراوەتەوە و بەڵگەنامەکانی پێوە دەلکێنرێت... دادوەر داواکارییەکە لە ژووری ڕاوێژدا تاوتوێ دەکات و ڕەشنووسی فەرمانەکە لەسەر یەکێک لە دوو وێنەکە دەنوسێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە بەرواری تۆمارکردنییەوە...»
(مەرجە بنەڕەتییەکانی وەرگیراو لە فقهی ئەم ماددەیە: بوونی حاڵەتی بەپەلەیی الاستعجال، و دەستنەبردن بۆ ئەسڵ و بنەمای مافەکە عدم المساس بأصل الحق).
٢. ماددەی (٩٤) لە دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥
ماددەی ٩٤:
«قرارات المحكمة الاتحادية العليا باتة وملزمة للسلطات كافة.»
(بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بنبڕن (کۆتایین) و پابەندکەرن بۆ تەواوی دەسەڵاتەکان).
٣. ماددەی (٥ / دووەم) لە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی (ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو)
ماددەی ٥ / دووەم:
«تكون الأحكام والقرارات التي تصدرها المحكمة الاتحادية العليا باتة ولا تقبل أي طريق من طرق الطعن.»
(ئەو حوکم و بڕیارانەی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەردەچن بنبڕن (کۆتایین) و هیچ ڕێگەیەکی تانەدان لە ڕێگەکان وەرناگرن). دیدن موارد کمتر

سەنار شێرۆكی