بەلەمێکی نەفەر هەڵگر لە وڵاتی نەیجیریا نوقم بوو
دوای نوقمبوونی بەلەمێکی نەفەر هەڵگر لە ویلایەتی نەیجەر لە نەیجیریا، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش دەیان کەس بێسەروشوێنن.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، بەلەمەکە کە لە گوندی گۆنی سەر بە قەزای مونیاوە بەرەو بازاڕی هەفتانەی شارۆچکەی زومبا دەڕۆیشت، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارەکەدا خۆی بە کۆڵی دارێک کێشاوە و وەرگەڕاوە. دەیان لە قوربانییەکان لە خێزانێک و پێنج کەسیان لە خێزانێکی دیکە بوون.
لە کاتی تۆمارکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا ژمارەی وردی کەسانی ناو بەلەمەکە نەزانراوە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
