سەرۆک وەزیران بارزانی سەرۆک حکومەتێکی تەکنۆکرات

سەرۆک وەزیران بارزانی سەرۆک حکومەتێکی تەکنۆکرات

(*)

زاراوە و چەمکی تەکنۆکرات دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییەکان کە لە دوو بەش پێکهاتووە تەکنۆ بەمانای لێهاتوویی دێت و کراتیش بە مانای دەسەڵات یاخود حکومڕانی دێت، بۆ یەکەم جار چەمکی تەکنۆکرات (تەکنۆکراسی) لە ووتارێک لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن ئەندازیارێکی ئەمریکی بە ناوی (ویلیام هێنری سمیس) بەکار هات. بەگشتی مەبەست لە تەکنۆکراتی (تەکنۆکراسی) بریتیە لە هێزی لێهاتووی کە مەبەست لێی گۆڕانکاری لە هەڵبژاردنی بڕیاردان لەسەر بنەمای جەماوەری و هەڵبژاردنی بڕیارەکان لەسەر بنەمای لێهاتووی و زانیاری ئەکادیمی لە بوار و کەرتە جیاوازەکاندا، کە ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی بریارەکانی حکومەت لە ڕاستی و دروستی و ئەکادیمی نزیکتربێت، نەوەک لەسەر بنەمای بۆچوون و حەز و ئارەزووە کەسییەکان.

.

سەرۆک وەزیران بارزانی سەرۆک حکومەتێکی تەکنۆکرات

بە درێژایی مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەگمەن سەرۆک وەزیران یاخود کەسایەتی ڕامیاری و بڕیاربەدەستانی تەکنۆکرات بەدی کراوە.

بەڵام ئەم بۆچوونە بۆ سەرۆک وەزیران بارزانی تەواو جیاوازە چونکە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەسایەتییەکی تەکنۆکرات سەرۆکایەتی کراوە، ئەمەش خاڵی جیاوازی سەرۆک وەزیران بارزانییە لەگەڵ سەرۆک وەزیرەکانی پێشووتری هەرێمی کوردستان.

ڕێزدار مسرور بارزانی هەمیشە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی جیاوازبووە و بیرێکی فراونی هەیە و بەبیر و هزرێکی جیاوازەوە کاری کردوو و زۆرترین گەنج و لاوی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە و هەوڵی داوە زۆرترین بیرۆکەی نوێ و شێوازی کارکردن بخاتە ڕوو هەرێمی کوردستان بەرەو پێش ببات و، بیرکردنەوە و پلانەکانی لەسەر بنەمای بەرزی ئەکادیمی بووە و خوێندنەوەیەکی وورد و درشتی بۆ کردووە، خاوەنی بڕوانامەی باڵایە لە بواری تایبەت بە زانستی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، هەمیشە گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئارێشەکان داوە و، لە ماوەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەم لە ڕووی کارگێری و بەرێوەبردنی حکومەتەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە، لەسەردەمی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بارزانی حکومەت و حزب تەواو لە یەکتری جیاکرانەوە بەهیچ جۆرێک بارەگا و مەڵبەند و مەکۆ و ئۆردۆگاکانی حزب بۆیان نییە دەست لە کاروباری حکومەت وەربدەن، کاک مسرور بارزانی پلان و بەرنامەی گەورەی درێژخایەنی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئەکادیمی و زانستییەوە.

هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا سەرۆک وەزیران خاوەنی بڕوانامەی باڵایە لە زانستی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەمەش بۆتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی خاوەنی توانایەکی بەهێز و کارامایی بێت و پەرە بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و دەرەکییەکانی بدات و بە ووردی و لە نزیکەوە ئاگاداری تەواوی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی جیهان و ناوچەکە بێت بە وریای و ژیریەوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییە هەرێمی و جیهانییەکان بکات، وە سەرۆک وەزیران هەمیشە پلانەکانی دەکاتە کردار بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە پێشبکەوێت هاوشیوەی ووڵاتانی پێشکەوتووی جیهانی و گرنگی دان بە سیستەمی یەک پەنجەرەی (دیجیتاڵی) و بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە تەواوی فەرمانگە و وەزارتەکان و دەزگاکانی حکومەت کار بە سیستەمی دیجیتاڵی دەکرێت ئەمەش بوو بە فاکتەرێک بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ڕۆتینیات لە دامەزراوەکانی حکومەت، وە کارکردن بە سیستەمی بانکی لە دامەزراوەکان و بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران و کارتی بانکی.

 

 

سەرۆک وەزیران بارزانی چی کرد لە ماوەی ڕابردوو؟

لەگەڵ دەستبەکاربوون و متمانەبەخشین بە کابینی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مسرور بارزانی، کار کرا لەسەرچەند خاڵ و تەوەرەیەکی گرنگ کە بوونە فاکتەرێک بۆ بووژانەوە و بەهێز بوونی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری لە هەرێمی کوردستان، وەک فرەڕەنگکردنی سەرچاوەکانی داهات و دورکەوتنەوە لە سیستەمی ئابووری کرێخۆرە و پشت بەستن بە کشتوکاڵ و گەشت و گوزار و وەبەرهێنان و پیشەسازی لە بری نەوت و، دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو، گەیاندنی ١٦٨٨پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ، و کارەبای ٢٤ کاتژمێری و دروستکردنی ٨٤٠ خانوو بۆ کەس و کاری شەهیدان و، شەقامی ١٥٠ مەتری و کارتی بانکی و دروستکردنی سایلۆ بۆ تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان.

 

بە شێوەیەکی گشتی سەیری بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران بارزانی بکەین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە خاوەنی کەسایەتی و بیرێکی تەکنۆکراتین بڕیارەکانی هەم لە ڕووی ڕامیاری و هەم لە ڕووی کارگێری و بەڕێوەبردنەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە گشتییە باڵاکانی هەرێمی کوردستانن نەک لەسەر بنەمای کەسی و تەسکی حزببیەوە، و لە بریاردان کەسێکی سەربەخۆییەوە و خاوەنی مۆڕاڵیکی بەرزی ڕامیارییە لە سیاسەتی کارکردن و بریاردان پابەندی بەها و بنەما ئەخڵاقییەکان بووە،شەفاف و بوێرە لە بریار و سیاسەتی کارکردن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ووڵات و گەیاندنی پرۆژە و خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.

(*)

 

توێژەری سیاسی

سەرۆک وەزیران بارزانی سەرۆک حکومەتێکی تەکنۆکرات
Top