سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خزمەتی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خزمەتی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان

(*)

پرۆژەیەکی تری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار «مەسروو بارزانی» کە بریتیە لە “پڕۆژەی ڕووناکی” کەوتووتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و نزیکەی دوو ملیۆن هاونیشتمانی لێی سودمەندبوونە و ئێستا کارەبای 24کاتژمێریان هەیە.

ئەم پرۆژە ناوازەیە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گشت گەلی کوردستان، کە بەهەوڵ و هیممەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی پرۆژەیەکی لەم چەشنە مەزنە بە ئەنجام گەینراو و کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە؛ ئەم پرۆژەیەش هاوتەریبە لەگەڵ چەندین پلان و پرۆژەی ناوزاەی دیکە؛

کە دەڵێن هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی جیاوازە لە عێراق، بەڵێ بە هەمان شێوەش حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە بەراورد لەگەڵ حکومەتی عێراق جیاوازیەکی زۆری هەیە لە هەموو ڕویێکەوە(بواری ئاوادانکردنەوە، خزمەتگوزاری گشتی، ژێرخانی ئابوری، پرۆژەی ڕووناکی-پرۆژەی ئاو-رێگەوبان…هتد) سەرەرای هەموو ئەو قەیرانانەی کە لە رووی سیاسی و ئابوری و داراییەوە دەسەڵاتدارانی بەغدا دروستیان کرد بەڵام پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرێم بەردەوام بووە و بەردەوام دەبێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت هەر لە دەسپێکی دەستبەکاربوونی زۆر ئەرکی قوڕسی کەوتە سەرشان و دواتریش ڕووبەڕووی دەیان قەیرانی گەورە بویەوە لە ڕووی ئابوری و دارایی بە شێوەیەکی تایبەتی بەڵام خەمخوری و دڵسۆزی جەنابیان بۆ گەل و نیشتیمان وایکرد بەڕێزیان لە هەمبەر ئاستەگەکان و ئالنگاریکاندا بە ئیدارەیەکی بەهێزەوە خۆی ڕابگرێت و نەهێڵێت هەرێمی کوردستان لە گەشەسەندن و بەرەوپێشڤەچوندا بوەستێت و چەندین پڕوژەی گرنگی ژیاری و پێویست بخاتە خزمەت گەلی کوردستان بە گشتی کە یەکێک لەو پڕوژانە ئەمڕۆ دەبێنین کەوتوتە بواری جێبەجێکرنەوە و خەڵکی کوردستان سودی لێ دەبینن.

هەر بۆیەش دەبینین بەغدایەکی شکست خواردوو لە هەموو ڕویێکەوە چاویان بەم هەموو پڕوژە ناوازانەی هەرێمی کوردستان نایەت و بەردەوام داخی دڵی خۆیان دەڕێژن و بە جورەها میکانیزم شێواز دەیانەوێت کێشە و ئاستەنگ دروست بکەن و بوەستێنن.

ئەوەی ئەمڕۆش ڕودەدات بەردەوامیدانە بەو پیلانگێڕیەی ساڵی 2014 کە ئامانج لێی ڵاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستانە و دواتر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی فیدڕالی هەرێمەکەمان؛

بەڵام هەتاوەکو گەلی کوردستان خاوەن سەرۆک وەزیرانێکی وەها سەرکەوتوو و خۆ بە خاوەن زان بێت نیازو مەرامی گڵاوی دوژمنان و ناحەزانی هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراقدا سەر ناگرێت و مایە پوچ دەردەچن و هەرگیزیش ئەو خەونە قیزەوەنەیان نایەتە دی و گەلی کوردستان و بارزانی سەردەکەون.

 

(*)

چــــاڵاكوان

Top