سەگڤان ئەحمەد هاووڵاتی: ئەو ڕێگایانەی لۆریی بارهەڵگریان پێدا تێپەڕ دەبێت، بە هیچ شێوەیەك بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچووك سەلامەت نین

سەگڤان ئەحمەد  هاووڵاتی:  ئەو ڕێگایانەی لۆریی بارهەڵگریان پێدا تێپەڕ دەبێت، بە هیچ شێوەیەك بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچووك سەلامەت نین

 

ڕێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی دروست نین، بۆ نموونە ئەگەر باسی دەڤەری ئێمە لە ئامێدی بكەین، بەڕاستی كەموكورتییەكی زۆری تێدایە. خۆی لە بنەڕەتدا پێشتر بە ڕێگاكانی سەربازی دادەنران و لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێن لە هەشتاكاندا دروست كراون. هەر لەبەر ئەمەشە لە ئێستادا كە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان زیاد بووە و قەرەباڵغی بە سەر ڕێگا و شەقامەكاندا هەیە، بووەتە هۆی زیادبوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ. ڕێگایەك هەیە سێ چوار مەترە، یان پێنج مەترە و شەقامێكی بەرز و پێچاوپێچە و ئۆتۆمبێلی دیوی سایتەكەی دیكەت لێوە دیار نییە و هێڵی تەنیشتی نییە و بێ ڕووناكییە و تابلۆ و هێمای هاتوچۆشی نییە، ئۆتۆمبێل پێیدا دەڕوات و چەندین كەسی تێدا دەبنە قوربانی و گیانیان لەدەست دەدەن. یان نیوەی شەقامەكە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە داگیری كردووە لە نزیك وێستگەی كارەبا، ئۆتۆمبێلی بەرانبەر دوو وەستانی پێویستە تا لە شەقامەكە دەربچێت.

ڕێگاوبانەكانی ئێمە بە شێوەیەكی گشتی باش نین، ئەوانەی لای هەولێرەوە دەستی پێ كراوە، باشن، بەڵام لای ئامێدی و دەوروبەری دوو گەلی، ئەو ناوچانەی ئێمە كە كۆچەرنشینن، ڕێگاوبانی باش نین. ئێمە كە بە ئۆتۆمبێلی بچووك هاتوچۆی پێدا دەكەین، دەترسین و لە پێشمانەوە لۆرییەك نیوەی شەقامی گرتووە. هەروەها ئەم ناوچەیەكە هەمووی كارگەیە و هەزاران گەنج لەم كارگانەدا كۆبوونەتەوە، پێویستە ڕێگاكە سەلامەت بێت. لە سەرەتادا پێویستە ڕێگاكان فراوان بكرێن، چونكە زۆربەی هاتوچۆكە ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگرن، پێویستە ڕێگاكان فراوان بن. هەروەها پێویستە ئاماژە دابنرێت و ڕێگاكان هێڵكاری بكرێن. ڕاستییەكەی بۆ دەرچوون لەم شوێنە هیچ یووتێرنێك نییە. تەنیا بڕینێكیان داناوە. نازانم چۆن بەو بڕینەدا تێپەڕ دەبیت. واتە پێویستە بە شێوازێكی ستانداردی جیهانی دروست بكرێت، وەك یووتێرنێك، یان شتێكی دی، تا مرۆڤ بتوانێت بە سەلامەتی پێیدا تێپەڕ ببێت.

 

Top