کاروچاڵاکیە ئەنجامدراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین هەولێر
تێکڕای کاروچاڵاکیە ئەنجامدراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر لەماوەی 6شەش مانگی سەرەتای 2025 لەسنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
یەکەم: بەرهەمی تیمەکانی مینلابەی و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە
1. ژمارەی مینی دژەکەسی لەناوبراو 962 نۆسەد و شەست و دوو مین
2. ژمارەی مینی دژە تانکی لەناوبراو 2 دوو مین
3. ژمارەی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبراو 22760 بیست و دوو هەزار و حەوت سەد و شەست دانە
4. ژمارەی بۆمبی چێنراوی (عبوات ناسفە) لەناوبراو 1 یەک
5. ژمارەی کێڵگەمینی پاککراوە و تەواوکراو (4 چوار) کێڵگەمین.
6. کۆی گشتی رووبەری زەوی پاککراوە: (399424سێسەد ونەوەد ونۆ هەزار و چوارسەد وبیست وچوار مەتر دووجا).
7. لە ئەنجامی کاری رۆژانەی تیمەکانی مینلابەریمان لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزراونەتەوە وکۆکراونەتەوە، بەڵام لەناونەبراون بەهۆی وەرزی هاوین و زۆربوونی پوش وپەڵاش لەبەر مەترسی ئاگرکەوتنەوە.
دووەم: ئاماری قوربانیانی مین
(9نۆ) هاوڵاتی لەسنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بوونەتە قوربانی مین وتەقەمەنی کە (5 پێنج ) کەس مردوون و (4 چوار )کەس بریندار بوونە لە ساڵی 2025
سێیەم: چاڵاکی هوشیارکردنەوە:
1. تیمەکانی هوشیارکردنەوە سەردانی 59 گوندیان کردووە کە هەرەشە و مەترسی مین وتەقەمەنیان لەسەرە و پەیام و رێنمایی خۆپارێزیان پێگەیاندوون.
2. نزیکەی 4336 چوار هەزار وسێسەدوسی وشەش هاونیشتیمانی لە پیاو و ژن و منداڵ سوودمەند بوونە بە پێدانی رێنمایی و پەیامی هوشیارکردنەوە.
3. نزیکەی 3500 دانە هۆکاری هوشیارکردنەوەی جۆراوجۆر بەسەر هاونیشتیمانیان دابەش کراون.
4. دانانی تابڵۆی هوشیاری لەشوێنە گشتیەکان ( ٢ دوو ) تابڵۆی هەمیشەیی گەورە.
5. 63 پۆستەر و لافیتەی هۆشیار کردنەوە لە شوێنە گشتیەکان و شوێنە گەشتیاریەکان و شوێنەکانی نزیک لە ناوچە مەترسیدارەکان بە مین و تەقەمەنی بڵاوکراونەتەوە و هەڵواسراون.
6. لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وسۆشیاڵمێدیا (97637 نەوەد و حەوت هەزار شەشسەد وسی و حەوت) بینەرمان هەبووە لە وەرگرتنی پەیام و رێنماییەکانی هوشیارکردنەوە.
