ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لەسێدارەدان لە سعودیە

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لەسێدارەدان لە سعودیە

 

 

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی تەمووز ڕایگەیاند: کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ واتە ٢٠٢٥ لانیکەم ١٨٠ کەس لە سعودیە لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تەنها لە مانگی حوزەیراندا 46 حاڵەتی لەسێدارەدان لە سعودیە ئەنجامدراوە. بەلایەنی کەمەوە لەسەدا ٦٦ی ئەوانەی لەسێدارە دراون بەهۆی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە کە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ستانداردە جیهانییەکانە.

شایانی باسە سعودیە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرجار سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چین لە دوای ئەویش ئێران دێت، كە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی لە جیهاندا هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top