نەبوونی مووچە کێشەیە، بەڵام خیانەت ڕهگهكهیهتی!
کێشەی نەبوونی مووچە و قەیرانی دارایی، بەڵێ، کێشەیەکی گەورەیە. بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک ریشەی سەختییەکان و خراپییەکانی ژیانی میلله‌تی کورد نییە.
ڕیشەی ڕاستەقینەی ئەم كێشه‌و ئارایشانه، خیانەتی ئەوانەیە کە بە ناوی نوێنەری خەڵک، خۆیان و نیشتمانەکەیان بە نرخێکی كه‌م فڕۆشتووە.
خیانەت تەنها ئەوە نییە کە پشت لە دۆست بکرێ، یان پەیمانێک بشکێنرێ.
خیانەت ئەوەیە کە مرۆڤ بە ھەست و هۆشیاری خۆی، دەست دەدات بە خزمەتكردنی ئه‌جندای داگیرکەر، بە فڕۆشتنی نیشتیمان و باوەری میلله‌ت.
خائینانی وەک علی حمه‌سالح، غالب محمد، ئەحمەد حاجی ڕەشید و هاوشێوەکان، نه تەنها خائینن، بەڵکو بەخیانهتكردنیانهوه دەنازێن و شانازی بە خۆفرۆشێتی خۆیان دەکەن!
گەورەترین نائه‌خلاقیه, ئه‌م خائین و خۆفرۆشانه, لەگەڵ فڕۆشتنی خۆیان، باوەر و متمانه‌ی خه‌ڵكیان فرۆشتووه !
ئەمانه نوێنەری میلله‌تی كورد نین, نوێنەری قازانج و پارەن, نوێنه‌ری دوژمنانی كورد‌و دۆزی كوردین, ئه‌م خۆفرۆشانه گرنگه میلله‌ت سزایان بدات و به‌سزای خۆیانی بگه‌نێت و رسوابكرێن, تێبگه‌ن ده‌نگ و متمانه‌ی میلله‌ت بۆ فرۆشتننیه.
کورد دەبێت هۆشیار بێت، بزانێت متمانه به‌كێ ده‌به‌خشێت, ده‌نگ و متمانه‌ی ئێمه نهبێتههۆكار خۆفرۆشێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و علی و غالب و هاوشێوه‌كانیان ببنه ده‌مڕاست و وته‌بێژی داگیركه‌ر و تێكدانی سایكۆلۆژیای گشتی.
نیشتمان بە خائین ناپارێزرێت.
نیشتیمان به‌ره‌هه‌ندی دڵسۆزیی و ڕاستگۆیی و گیانفیدای و سەرپەرشتییەکی ئومێدبهخشوو بەهێز پارێزراو دەبێت.

ئـــهحــمــهد گـــلــی