ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە زیادبوونی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا بۆ ٣١٦ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیادی کردووە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان لە ڤیەنا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندووە، ئەم ژمارەیە یەکسانە بە لەسەدا شەشی دانیشتوانی جیهان کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵدایە کە مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە، جگە لە تووتن یان کحول.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە داتاکانی ساڵی 2023 ئامادەکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 5%ی دانیشتوانی جیهان لەو ساڵەدا مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، حەشیش زۆرترین مادەی هۆشبەرە کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە و 244 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.
هەروەها ڕاپۆرتە ساڵانەیەکە دەریدەخات لەنێو هەموو جۆرە مادە هۆشبەرەکاندا بازاڕی کۆکاین خێراترین گەشە دەکات و بەرهەمهێنانی کۆکاینی نایاسایی گەیشتووەتە 3708 تۆن، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2022 نزیکەی 34% زیادیکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
