هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کارگەی یەد ئاق قڵا لە نزیک سنووری تورکەمەنستان
میدیا ناوخۆیەكان بڵاویان کردووەتەوە کە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی لە باکووری ئێران لە بەیانی ڕۆژی هەینی 20 ی حوزەیران.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی "تۆهرا" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە زاری شایەتحاڵەکانەوە بڵاویکردووەتەوە کە کارگەکە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسداراندایە و جگە لە چالاکییە پیشەسازییەکانیش چەند چالاکیی پەیوەست بە پڕۆژە سەربازییەکانیشی تێدا ئەنجام دەدرێن.
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوابەدوای ئەم هێرشە، دۆخی ئەمنی شاری گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆلستان بە توندی توندتر کراوە و سەرجەم ڕێگاکانی دەرچوون لە ناوچەکە داخراون.
کارگەی یەد ئاق قەڵا پێشتر ڕەخنەی بەرفراوانی گیرابوو بەهۆی پیسبوونی توندی ژینگە و ناڕەزایەتی خەڵک بەگشتی و ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچەکەدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
