بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گازۆیل لە وڵاتانی ئەوروپا
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا لە بەنزینخانەکانیشدا هەستی پێدەکرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا، نرخی سووتەمەنی لەو وڵاتە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
گرنگترین هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نیگەرانی ئەگەری داخستنی گەرووی هورمزە.
یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا دەڵێت: "داخستنی ئەم ڕێڕەوە دەریاییەی نێوان ئێران و نیمچە دورگەی عەرەبی ڕەنگە بە توندی ڕێگاکانی دابینکردنی نەوت پەک بخات.
هەروەهاجەخت لەوە کراوەتەوە کە"نزیکەی یەک لەسەر سێی دابینکردنی نەوتی جیهان لەم ناوچەیەدا بەرهەمدەهێنرێت".
گوڵان: سەردار خەلیل
