ئیسرائیل: هەندێک مووشەک کە لە ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن ناتوانرێت ڕێگرییان لێبکرێت

ئیسرائیل: هەندێک مووشەک کە لە ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن ناتوانرێت ڕێگرییان لێبکرێت

 

 

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە بەشێک لەو مووشەکانەی لە ماوەی کاتژمێری ڕابردوودا كەلە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، نەتوانرا ڕێگرییان لێبکرێت.

هەروەها کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگری موشەکی THAAD کە لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە، بۆ ڕێگریکردن لەم مووشەکانەش چالاک کراوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 8 مووشەک تەقێنراون و 2 لەو مووشەکانە کەوتوونەتە ناوچەكانی بێ نیشتەجێبوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top