ئێرانییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران و دژایەتی شەڕ لە شاری هامبۆرگ ناڕەزایەتییان دەربڕی
ڕۆژی یەكشەممە ١5ی حوزەیران، لە درێژەی زنجیرەی "شەممە ناڕەزایەتییەکان"، کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێرانی لە شاری هامبۆرگ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و هاوسۆزییان لەگەڵ خەڵکی ئێران ڕاگەیاند و دژایەتی خۆیان بۆ شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەربڕی.
مەبەست لەم کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێکهەڵچوونی سەربازیی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل و دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران و شەرمەزارکردنی سەرکوتی ناوخۆیی بوو.
بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاکاردێک کە بە دروشمی “نا بۆ شەڕ”، “هاودەنگی لەگەڵ گەلی ئێران” و “با دەنگی گەلی ئێران بین”، خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستبەجێی توندوتیژی و ئازادی ڕادەربڕین و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی گەلی ئێران بوون.
بەشداربووان وێڕای شەرمەزارکردنی سەرکوتی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی ئەو شەڕە، جەختیان لە سەر پێویستی یەکگرتوویی و هەوڵدان بۆ ئاشتی و ئازادی کردەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
