ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ١٠ نەخۆشخانە و کلینیک لە غەززە دەکاتە ئامانج

ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ١٠ نەخۆشخانە و کلینیک لە غەززە دەکاتە ئامانج

 

سوپای ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو لانیکەم 10 نەخۆشخانە و کلینیکی لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.

ڕۆژنامەی هارەتزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای ئەو وڵاتە لانیکەم 10 نەخۆشخانە و کلینیکیان لە غەززە کردووەتە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەی ئیسرائیل، ئەم ناوەندە پزیشکیانە نەیانتوانی خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن، ئەمەش زیاتر بارگرانیی لەسەر کارمەندانی پزیشکی دروستکرد.

ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو هێرشە سەربازییەکەی لە غەززە پەرەپێدا و هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی ئەوروپی لە خان یونس.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: کە ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٢٨ هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکانی غەززە ئەنجامداوە.

ئەمەش نزیکەی لەسەدا چواری هەموو هێرشەکانی سەر دامەزراوە تەندروستییەکانە لە سەرەتای شەڕەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top