سەردانی (مەسرور بارزانی) بۆ ئەمەریکا وەچەرخانێکی نوێیە بۆ بەهێز کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و بوژانەوەی ئابوری .
سەردان و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و مانشێتی هەواڵەکان وقسە و باسی هاووڵاتیان هەروەها بە ئەرێنی هەڵیدەسەنگێنن و بەچاوی گەشبینی سەیری ئەکەن و پێیان وایە ببێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە و هێنانەکایەی بوژانەوەی ئابوری سیاسی .
بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و بەهێز کردنی پێگەی سیاسی و ئابوری و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەمجارە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای کردە ئامانج .
دوایین کۆبونەوەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیر و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا گۆڕانکاریەکی گەورەی دیپلۆماسی و ئابوری و سیاسی هەرێمی کوردستانە .
ئەو پێشوازیە گەرم و گوڕەی ئەمەریکا نواندی بۆ سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری گرنگی و سەنگی هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکەی نیشان دەدات لە ناوچەکە بەم هۆیەوە پەیوەندیەکان بەهێزتر و قووڵتر ئەبنەوە و جوڵەی بازرگانی بەرەو پێش دەچێت .
جگە لەوەش چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی میدیای ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیران کە تیایدا باسی سەردان و کۆبونەوەکانی دەکات لەگەڵ وەزیر و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا .
شایەنی باس کردنە لەو کۆبونەوەیەدا هەندێک ڕێکەوتن کراوە لەنێوانی حکومەتی هەرێم و ئەمەریکا بەتایبەتی (ڕێکەوتنی ووزە)، ئەو جۆرە ڕێکەوتنانە بە هەنگاوێکی گرنگ و وەچەرخانی نوێ دادەنرێن بۆ بوژانەوەی بازرگانی هەرێم و خستنەگەڕی ژێرخانی ئابوری کە سوودی دەبێت لە داهاتوودا.
وەگەڕخستنی کۆمپانیای ئەمەریکی لە کوردستان کە لە دەقی ڕێکەوتنەکەدایە سەرەتایەک دەبێت بۆ زیادکردنی کەرتی ووزە و فەراهم کردنی هەلی کار بۆ خەڵکی ناوەخۆ و هێنانی کەسانی پسپۆڕ و ئامێری ستاندارد کە وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان و بایەخ دان بە کەرتی ووزە و بوژانەوەی ئابوری سیاسی هەرێم .
پێویستە گشت چین و توێژ و لایەنە سیاسیەکان لە هەرێم بە گرنگی و هەست بە شانازی کردن و بەرپرسیارانە لە سەردانی سەرۆک وەزیران و ڕێکەوتننامەکە بڕوانن چونکە سەرەتایەک دەبیت بۆ بەهێز کردنی پێگەی سیاسی و ئابوری هەرێم لە ئەمەریکا و وەگەرخستنی چەندین کۆمپانیا بۆ بوژانەوەی کەرتی ووزە لە هەرێمی کوردستان .
ئەو سەردان و دیدار و ڕێکەوتننامەیە سەرەتایەکە بۆ بەهێزکردنی دیپلۆماسی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای کورد ..

هۆگر هەمزە